شێوازی قاڵدرمە بۆ دیزاینی ناو ماڵ Get link Facebook X Pinterest Email Other Apps By هۆم دیزاین Sunday, May 11, 2025 کاتێک قادرمە لەناو ماڵدا دەبێت پێویست بەوە هەیە بە دیزاینێکی جوانی بۆ هەڵبژێریت، چونکە بەشێک دەبێت لە دیکۆری ماڵەکەت و سەرنجراکێشی خۆی .هەیە، دەتوانیت بەم شێوازانە دیزاینی قادرمەی ماڵەکەت بکەیت Get link Facebook X Pinterest Email Other Apps Comments
بیرۆكە بۆ دیزاینی ماڵ By هۆم دیزاین Sunday, May 11, 2025 چەندین بیرۆكە ھەیە بۆ دیزاینی ماڵ، كە بیرۆكەی جوانن و ئاسان جێبەجێ دەكرێن، تەنھا پێویستی بە چەند كەرەستەیەكی خاو ھەیە، دیزاینی ماڵ بەپێی ئارەزووی خاوەنەكەی دەگۆڕێت، كە ھەندێك ئارەزووی كەرەستەی سرووشتی وەك ڕووەكە جیاوازەكانی وەك درەخت و گوڵ دەكەن، وە ھەندێك بیر لە بەكارھێنانی كەرەستەی خاوی پیشەسازی دەكەنەوە بۆ دیزاین، ئەمانە چەند بیرۆكەیەكن بۆ دیزاینی ماڵ: ١- ڕازاندنەوەی باڵكۆن یان ھەیوانی دەرەوە بە مێزێكی خڕی داریین، لەگەڵ كورسی كە بە قوماشی ڕەنگاوڕەنگ داپۆشرا بێت، لەگەڵ گوڵدان كە نەمامی سەوز یان گوڵی تێدا بێت. ٢- ڕازاندنەوەی ماڵ بەو كەرەستانەی كە لە سروشتەوە وەرگیراون وەك: كەرەستەی دەریایی (گیای مەرجان یان گوێچكە ماسی)، و گوڵی وشككراوە و پاشان دانانی لە گۆشەیەكی تایبەتی ژووری دانیشتندا، یان ھەڵواسینی بە سەقفی ژوورەكەوە. ٣- دانانی چوارچێوە بۆ وێنەی خێزانی و دانانی لە ژووری نووستندا یان لە ژووری دانیشتندا. ٤- دانانی ئاوێنەیەكی گەورەی نەخشێنراو لە دەرگایی پێشوازیدا. ٥- ڕازان... زیاتر
پێویستییەكانی ڕێكخستنی ماڵ By هۆم دیزاین Sunday, May 11, 2025 ڕێکخستنی نێوماڵ کارێکی ڕۆژانەی کابانەکانە، و ھەردوو ھاوسەر پێش ھاوسەرگیری خەون بە ماڵی تەمەنیانەوە دەبینن، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ماڵە ئەوەیە ھێمن و ڕێکخراو بێت، وە لەبەر ئەوەی کە کارێکی ڕۆژانەیە نابێت کاتێکی زۆر لە کابانی ماڵ ببات، و بە چەند پلانێکی کەم و ڕێکخستن پرۆسەی ڕێکخستنی ماڵ کارێکی سادە و ئاسان دەبێت، ھەموو ئەوەی کە لەسەر کابانی ماڵ ھەیە ئەوەیە کە پرۆسەی ڕێکخستن لەو شوێنانەوە دەست پێبکات کە دانانی شتومەک تێیدا ئاسانە وەک گەرماو، پاشان کارەکە بۆ چەند ئەرکێک دابەش بکرێت، و لە کۆتایدا پێویستە ئاگادار بین لە دروست بوونی شپرزی لە کاتی کار کردندا، چونکە کاتێکی زۆر بەفیڕۆ دەدات بەبێ ھیچ سوودێک. زیاتر
Comments
Post a Comment