بیرۆكە بۆ دیزاینی ماڵ
چەندین بیرۆكە ھەیە بۆ دیزاینی ماڵ، كە بیرۆكەی جوانن و ئاسان جێبەجێ دەكرێن، تەنھا پێویستی بە چەند كەرەستەیەكی خاو ھەیە، دیزاینی ماڵ بەپێی ئارەزووی خاوەنەكەی دەگۆڕێت، كە ھەندێك ئارەزووی كەرەستەی سرووشتی وەك ڕووەكە جیاوازەكانی وەك درەخت و گوڵ دەكەن، وە ھەندێك بیر لە بەكارھێنانی كەرەستەی خاوی پیشەسازی دەكەنەوە بۆ دیزاین، ئەمانە چەند بیرۆكەیەكن بۆ دیزاینی ماڵ:
١- ڕازاندنەوەی باڵكۆن یان ھەیوانی دەرەوە بە مێزێكی خڕی داریین، لەگەڵ كورسی كە بە قوماشی ڕەنگاوڕەنگ داپۆشرا بێت، لەگەڵ گوڵدان كە نەمامی سەوز یان گوڵی تێدا بێت.
٢- ڕازاندنەوەی ماڵ بەو كەرەستانەی كە لە سروشتەوە وەرگیراون وەك: كەرەستەی دەریایی (گیای مەرجان یان گوێچكە ماسی)، و گوڵی وشككراوە و پاشان دانانی لە گۆشەیەكی تایبەتی ژووری دانیشتندا، یان ھەڵواسینی بە سەقفی ژوورەكەوە.
٣- دانانی چوارچێوە بۆ وێنەی خێزانی و دانانی لە ژووری نووستندا یان لە ژووری دانیشتندا.
٤- دانانی ئاوێنەیەكی گەورەی نەخشێنراو لە دەرگایی پێشوازیدا.
٥- ڕازاندنەوەی ئۆفیس بە كاری ھونەری.
Comments
Post a Comment