Posts

گرینگترین ئەو خاڵانەی کە پێویستە لە دیزاینی ناوەوە دا جێبەجێ بکرێت

Image
گونجاندنی شێوەی دیزاینەکە لە گەڵ کار (Function) ی شوێنەکە:  ئەمەش یەکێکە لە خاڵە هەرە گرنگەکان کە پێویستە ڕەچاو بکرێت لە دیزاینی ناوەوە دا ئەمیش بە گونجاندنی شێوازی دیزاینەکە و ئەو شکڵ و شێوانەی کە بەکار دەهێنرێن لە دیزاینی ناوەوە دا لە گەڵ کاری شوێنەکە یان ناوچەکە، بۆ نمونە کاتێک دیزاینێکی ناوەوە بۆ ژورێکی نوستن دەکەی پێویستە لە ڕوی بەکار هێنانی شکڵ و ڕوخسار جیاواز بێت لەو دیزاینەی کە بۆ ئۆفیسێک دەکرێت.   گونجاندنی شێوەی دیزاینەکە لە گەڵ ئەو کەسەی کە بە کاری دەهێنێ:  ئەمەش زۆر گرنگە و پێویستە ڕەچاو بکرێت و بگونجێنرێت لە گەڵ ئەو کەسەی یان کەسانەی کە لەو شوێنە دا کار دەکەن و ئەو شوێنە بە کار دەهێنن، بۆ نمونە کاتێک ژورێکی نوستن دیزاین دەکەی پێویستە ڕەچاوی ئەوە بکەی کە ئەو کەسەی ئەو نوستنە بە کار دەهێنێت، کوڕە یان کچ، گەنجە یان بەتەمەن، پاشان لەو ڕوەوە بڕیار بدەی کە دیزاینەکەت بە چ شێوازێک دەکەی.   گونجاندنی ڕەنگی بەکار هاتوو:  پێویستە کار بۆ ئەوە بکرێت کە ئەو ڕەنگانەی بە کار دەهێنرێن گونجاو بن لە گەڵ یەکتری بە شێوەیەک کە ئەمیش کاریگەری تەمەن و شێوازی کار و جۆری تۆ...

زانستی بەکارهێنانی ڕەنگ لە دیزاینی ناوەوە دا

Image
دیزاینی ناوەوە (Interior Design) یەکێکە لە بەشە هەرە گرنگەکانی هونەری تەلارسازی کە دەتوانرێت بورتەێت زانستێکی تەواو سەربەخۆیە و لە گەڵ هونەری تەلارسازی دا یەک دەگرن، کە ئەمیش وەکو گشت زانستەکانی تر چەند یاسا و ڕێسایەکی تایبەت بە خۆی هەیە کە ئەگەر بێت و ئەویاسایانە یان هاوکێشانە پەیڕەو نەکرێت ئەوا دیزاینەکە بە هەڵە دا دەڕوات و دەتوانین بڵێین کە شکست دەهێنێت.

شێوازی قاڵدرمە بۆ دیزاینی ناو ماڵ

Image
    کاتێک قادرمە لەناو ماڵدا دەبێت پێویست بەوە هەیە بە دیزاینێکی جوانی بۆ هەڵبژێریت، چونکە بەشێک دەبێت لە دیکۆری ماڵەکەت و سەرنجراکێشی خۆی  .هەیە، دەتوانیت بەم شێوازانە دیزاینی قادرمەی ماڵەکەت بکەیت

بیرۆكە‌ بۆ دیزاینی ماڵ

Image
  چە‌ندین بیرۆكە‌ ھە‌یە‌ بۆ دیزاینی ماڵ، كە‌ بیرۆكە‌ی جوانن و ئاسان جێبە‌جێ دە‌كرێن، تە‌نھا پێویستی بە‌ چە‌ند كە‌رە‌ستە‌یەكی خاو ھە‌یە‌، دیزاینی ماڵ بە‌پێی ئارە‌زووی خاوە‌نە‌كە‌ی دە‌گۆڕێت، كە‌ ھە‌ندێك ئارە‌زووی كە‌رە‌ستە‌ی سرووشتی وە‌ك ڕووە‌كە‌ جیاوازە‌كانی وە‌ك درەخت و گوڵ دە‌كە‌ن، وە‌ ھە‌ندێك بیر لە بە‌كارھێنانی كە‌رە‌ستە‌ی خاوی پیشە‌سازی دە‌كە‌نە‌وە‌ بۆ دیزاین، ئە‌مانە‌ چە‌ند بیرۆكە‌یە‌كن بۆ دیزاینی ماڵ: ١- ڕازاندنە‌وە‌ی باڵكۆن یان ھە‌یوانی دە‌رە‌وە‌ بە‌ مێزێكی خڕی داریین، لە‌گە‌ڵ كورسی كە‌ بە‌ قوماشی ڕە‌نگاوڕە‌نگ داپۆشرا بێت، لە‌گە‌ڵ گوڵدان كە‌ نە‌مامی سە‌وز یان گوڵی تێدا بێت. ٢- ڕازاندنە‌وە‌ی ماڵ بە‌و كە‌رە‌ستانە‌ی كە‌ لە‌ سروشتە‌وە‌ وە‌رگیراون وە‌ك: كە‌رە‌ستە‌ی دە‌ریایی (گیای مە‌رجان یان گوێچكە‌ ماسی)، و گوڵی وشككراوە‌ و پاشان دانانی لە‌ گۆشە‌یە‌كی تایبە‌تی ژووری دانیشتندا، یان ھە‌ڵواسینی بە‌ سە‌قفی ژوورە‌كە‌وە‌. ٣- دانانی چوارچێوە‌ بۆ وێنە‌ی خێزانی و دانانی لە‌ ژووری نووستندا یان لە‌ ژووری دانیشتندا. ٤- دانانی ئاوێنە‌یە‌كی گە‌ورە‌ی نە‌خشێنراو لە‌ دە‌رگایی پێشوازیدا. ٥- ڕازان...

پێویستییەكانی ڕێكخستنی ماڵ

Image
  ڕێکخستنی نێوماڵ کارێکی ڕۆژانەی کابانەکانە، و ھەردوو ھاوسەر پێش ھاوسەرگیری خەون بە ماڵی تەمەنیانەوە دەبینن، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ماڵە ئەوەیە ھێمن و ڕێکخراو بێت، وە لەبەر ئەوەی کە کارێکی ڕۆژانەیە نابێت کاتێکی زۆر لە کابانی ماڵ ببات، و بە چەند پلانێکی کەم و ڕێکخستن پرۆسەی ڕێکخستنی ماڵ کارێکی سادە و ئاسان دەبێت، ھەموو ئەوەی کە لەسەر کابانی ماڵ ھەیە ئەوەیە کە پرۆسەی ڕێکخستن لەو شوێنانەوە دەست پێبکات کە دانانی شتومەک تێیدا ئاسانە وەک گەرماو، پاشان کارەکە بۆ چەند ئەرکێک دابەش بکرێت، و لە کۆتایدا پێویستە ئاگادار بین لە دروست بوونی شپرزی لە کاتی کار کردندا، چونکە کاتێکی زۆر بەفیڕۆ دەدات بەبێ ھیچ سوودێک.